سه‌رۆكی دۆمای رووسیا: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا نمایشێكی شانۆییه
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی رووسیا، ناسراو به "دۆما"، "ڤیاچیسلاڤ ڤۆلۆدین" رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، "نمایشێكی شانۆییه" پێشكه‌ش ده‌كرێت وه‌ك نموونه‌یه‌ك بۆ "دیموكراتی".
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "رووسیا24" سه‌رۆكی دۆمای رووسیا گوتی: "ئێوه ده‌زانن ئه‌مه نمایشێكی شانۆییه، ناكرێت له‌وه زیاتر هیچ ناوێكی دیكه‌ی لێ بنرێت. زۆرێك ده‌چنه سه‌ر شاشه‌كان، به‌ڵام پێویسته تێبگه‌ین و بزانین ئه‌مه شانۆگه‌رییه. ئه‌و شانۆگه‌رییه وه‌ك نموونه‌یه‌ك بۆ دیموكراتی نمایش ده‌كه‌ن. له‌وه زیاتریش تێده‌په‌ڕێنن و پێشنیاز ده‌كرێت بكرێته پێوه‌رێك بۆ دیموكراتی، من وای نابینم و پێم وانییه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا پێوه‌رێك بێت بۆ دیموكراتی".
هه‌روه‌ها گوتی: به‌راوردی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا و فره‌یی حزبه سیاسییه‌كان له رووسیا بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌و سیستمه‌ی له ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، كه ته‌نیا دوو لایه‌ن كاندیدیان هه‌یه بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵات.
ئه‌مڕۆ (3ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2020) پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڕێوه‌چوو و هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان و جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان كێبڕكێی یه‌ك ده‌كه‌ن.
k24 -
