توركیا: له‌ 24 كاژێردا 79 تووشبووی ‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

توركیا: له‌ 24 كاژێردا 79 تووشبووی ‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ماوه‌ی 24 كاژێری رابردوودا 79 تووشبووی ‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

فه‌خره‌ددین كۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی 24 كاژێری رابردوودا 146 هه‌زار و 247 كه‌س پشكنینی تایبەت بە کۆرۆنایان بۆ كراوه‌، دوو هه‌زار و 343 كه‌س ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان پۆزه‌تیڤ بووه‌؛ هاوکات هه‌زار و 817 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکە چاكبوونه‌ته‌وه.

له‌ تویته‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیادا هاتووه‌، كۆی گشتیی ژماره‌ی مردووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ 10 هه‌زار و 481 كه‌س. بەگشتیی ژماره‌ی تووشبووانیش 382 هه‌زار و 118 كه‌سن. هەروەها 328 هه‌زار و 824 تووشبووی کۆرۆناش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

تاوەکو ئێستا پشكنین بۆ 14 ملیۆن و 410 هه‌زار و 507 كه‌س كراوه‌.
rudaw -
Top