جه‌یمس جێفری: په‌كه‌كه رێكخراوێكی تیرۆریستییه و دەبێ سووریا جێ بهێڵێت
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، رێكخراوێكی تیرۆریستییه و پێویسته سووریا جێ بهێڵێت.
جه‌یمس جێفری، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا، له گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تدا، سەرنجی خستە سەر ئەوەی، بوونی په‌كه‌كه له سووریا یه‌كێكه له كێشه‌كان، "په‌كه‌كه رێكخراوێكی تیرۆریستییه و ده‌مانه‌وێت ئه‌وه ببینین كه چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه سووریا جێ ده‌هێڵن."
جێفری له گوتەكانیدا، بۆ رۆژنامه‌ی سووریا دایرێكت، پێداگریی لەوە دەكا، بوونی په‌كه‌كه هۆكارێكی سه‌ره‌كیی گرژییه‌كانی سووریایه له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر سنوور و لەو رووەوە خواستی ئەمریكا ئاشكرا دەكا و گوتوویەتی: "ده‌مانه‌وێت ئه‌و گرژییانه كه‌م بكه‌ینه‌وه، چونكه هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه".
ئەوەشی بیرهێنایەوە، كە له‌گه‌ڵ توركیا رێككه‌وتنێكیان له باره‌ی جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كان هه‌یه، به‌ڵام "توركیاش نیگه‌رانییه‌كی قووڵی لەسەر هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) و په‌كه‌كه هەیە".
باس‌نیوز
