تره‌مپ پێشبینی "سه‌ركه‌وتنی گه‌وره" له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا شه‌وی دوشه‌ممه له دوایین كۆبونه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیدا له گراند رابیدزی ویلایه‌تی میشیگان رایگه‌یاند، پێشبینی سه‌ركه‌وتنی نوێی گه‌وره ده‌كات، ده‌توانێت سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر جۆ بایدن.
راشیگه‌یاند، گاڵته‌ی به جۆ بایدنی ركابه‌ری كردوه و پێیوتوه، "جارێكی دیكه مێژو دروست ده‌كه‌ینه‌وه".
بایدن ده‌یه‌وێت به‌پشتگیری چین ئه‌مریكا بچێته ناو ڕێكخراوی بازرگانی جیهانیه‌وه
تره‌مپ، بایدنی به "سیاسه‌تمه‌داری گه‌نده‌ڵ و پشتگیری چین" تۆمه‌تبار كرد و رایگه‌یاند، ده‌یه‌وێت به‌پشتگیری چین ئه‌مریكا بچێته ناو ڕێكخراوی بازرگانی جیهانیه‌وه.
ئه‌مریكا بێزاره له ئاژاوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپی ركابه‌ری
ئه‌م وتانه‌ی تره‌مپ له‌دوای ئه‌وه دێت، كه بایدن له كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نگرانیدا له ئۆهایۆ ڕه‌خنه‌ی له تره‌مپ گرت و رایگه‌یاند، ئه‌مریكا بێزاره له "ئاژاوه" ی سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپی ركابه‌ری، بۆیه ئێستا كاتی هاتوه جانتاكانی بپچێتهوه و بڕواته‌وه ماڵه‌وه.
خه‌ندان
