مێركڵ هێرشه چه‌كداریه‌كه‌ی نه‌مسا به "تیرۆری فكری ئیسلامی توندڕه‌و" ناودەبات
ئه‌نگێلا مێركل له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌م كاتژمێره سه‌ختانه‌دا كه ڤییه‌نا بوه‌ته ئامانجی توندوتیژی تیرۆریستی، مێشك و دڵی من له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی نه‌مسایه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش له مه‌ترسیدان.
ئێمه‌ی ئه‌ڵمانییه‌كان له‌گه‌ڵ دۆسته نه‌مساییه‌كانماندا وه‌ستاوین و هاوسۆز و هاوهه‌ڵوێستییان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین
وتیشی، "ئێمه‌ی ئه‌ڵمانییه‌كان له‌گه‌ڵ دۆسته نه‌مساییه‌كانماندا وه‌ستاوین و هاوسۆز و هاوهه‌ڵوێستییان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها شه‌ڕ دژی بكوژان و له‌یاسا ده‌رچوه‌كان شه‌ڕی هاوبه‌شی ئێمه‌یه".
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌و هێرشه چه‌كداریه‌كه‌ی نه‌مسای به هێرشێكی "تیرۆری فكری ئیسلامی سیاسی توندڕه‌و" تۆمه‌تباركرد و راشیگه‌یاند، پێویسته به‌ریان پێ بگیرێت.
خه‌ندان
