هەڵبژاردنی گشتی لە ئەمریکا دەستیپێکرد

 هەڵبژاردنی گشتی لە ئەمریکا دەستیپێکرد
هەڵبژاردنی گشتی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەستیپێکرد و زیاتر لە 240 ئەمریکی مافی دەنگدانیان هەیە.

بە ملیۆنان هاوڵاتی ئەمریکی تا ئێستا لە دەنگدانی پـێشوەخت دەنگی خۆیان نەداوە ئەمڕۆ سێشەممە ڕو لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات و نوێنەرانیان لە کۆنگرێس.

لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی ئەمریکا دەنگی خۆیاندا.

زیاتر لە 98 ملیۆن ئەمریکی لە دەنگدانی پـێشوەخت دەنگیان داوە، بەشێکیان لە ڕێگەی پـۆستەوە دەنگی خۆیان ناردوە

بەپـێی ئامارەکان، زیاتر لە 98 ملیۆن ئەمریکی لە دەنگدانی پـێشوەخت دەنگیان داوە، بەشێکیان لە ڕێگەی پـۆستەوە دەنگی خۆیان ناردوە و بەشێکیشیان ڕویان لە بنکەکانی دەنگدانی پـێشوەخت کردوە.

لەو 240 ملیۆن ئەمریکیەی لە ئەمساڵدا مافی دەنگدانیان هەیە، پێدەچێت نزیکەی 160 ملیۆنیان دەنگ بدەن

پـرۆفیسۆر مایکڵ ماکدۆناڵد، شارەزای هەڵبژاردنەکان لە زانکۆی فلۆریدا رایگەیاند، لەو 240 ملیۆن ئەمریکیەی لە ئەمساڵدا مافی دەنگدانیان هەیە، پێدەچێت نزیکەی 160 ملیۆنیان دەنگ بدەن، بەوەش رێژەی بەشداری دەبێتە نزیکەی 67%.

ئامارەکان دەریدەخەن لە پەنجا ساڵی رابردودا بەرزترین ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەگەیشتوەتە 62%.

لەم هەڵبژاردنە 435 ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران و 35 ئەندامی ئەنجومەنی سینات و فەرمانڕەوای 11 ویلایەت و 2 ناوچەی سەر بە ئەمریکا هەڵدەبژێردرێن.








خەندان
Top