ئه‌نقه‌ره: له باكووری سووریا 9 چه‌كداری سه‌ر به په‌كه‌كه كوژران
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاندووه، كوشتنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی "په‌كه‌كه" له میانی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی فراواندا هات، كه سوپای توركیا له دژی "په‌كه‌كه" له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری سووریا ده‌ستیپێكردووه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، سوپای توركیا هه‌فتانه به ده‌یان چه‌كداری په‌كه‌كه له عێراق و باكووری سووریا له رێگه‌ی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه ده‌كوژێت.
هه‌ریه‌ك له توركیا و ئه‌مه‌ریكا، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) به رێكخراوێكی "تیرۆریست"ی هه‌ژمار ده‌كه‌ن و ناوی ئه‌و رێكخراوه له لیستی تیرۆری ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئهوروپاییدایه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
k24 -
