لە فەرەنسا کەسێک قەشەیەک بە گوللە بریندار دەکات
کاژێر 04:00ی ئێوارە بە کاتی نێوخۆی فەرەنسا دوو جار تەقە لە قەشە ئۆرسۆدۆکسییەکە کراوە لە کاتێکدا خەریکی داخستنی کەنیسەکە بووە.
سەرچاوەیەک بە پۆلیسی شارەکە رایگەیاندووە کە هێرشکارەکە چەکێکی لە جۆری تاپڕ پێبووە.
قەشەکە بەسەختی برینداربووە و لە شوێنی رووداوەکە فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ کراوە پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.
تەقەکەرەکە هێشتا نەدۆزراوەتەوە و پۆلیس لە شوێنی رووداوەکە بڵاوەیان پێکراوە.
rudaw -
