حه‌زده‌كه‌یت ناوی ئه‌و ژنانه بزانیت كه تره‌مپ په‌یوه‌ندی هه‌بووه له‌گه‌ڵیان؟
كارۆڵ، له حوزه‌یرانی 2019 نووسی: "له‌و ساتەی چوومه ژووری جلگۆڕینه‌كه ده‌رگاكه داخرا و به‌ره‌و رووم هات، منی نووسان به دیواره‌كه‌وه و به‌توندی ناوچه‌وانی خسته سه‌ر ناوچه‌وانم و لێوی له لێوه‌كانم تووند كرد".
هه‌روه‌ها خانمی پێشووی نمایشی جلوبه‌رگ ئیمی دۆریس یه‌كێكی تره له‌و ژنانه‌ی مانگی رابردوو سكاڵایه‌كی پێشكه‌شكرد كه ساڵی 1997 ده‌ستدرێژی سێكسی كردووەته‌سه‌ری له پاڵه‌وانی ئه‌مه‌ریكا بۆ تێنسی كراوه. ئه‌و بۆ رۆژنامەی گاردیان وتوویه‌تی: "به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌ستی پێكرد، ئه‌و پڕی پیاکردم و بردمی، ده‌می خسته سه‌ر ملم و سه‌ری تووند گرتم و نه‌متوانی بجولێم".
جینا ئالیس راوێژكاری یاسایی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ به رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی وتووه: "پڕوپاگندەکانی دۆریس ته‌واو درۆیه، هه‌وڵێكه بۆ هێرشكردنه سه‌ر تره‌مپ پێش هه‌ڵبژاردن".
پێكڕای ئه‌و ژنانه‌ی وابڵاوه كه تره‌مپ گێچه‌ڵی سێكسی پێكردون یان ده‌ستدرێژی كردووەته سه‌ریان، 19 ژنه و له‌و 19یه‌ش 13یان تره‌مپ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كردووەته سه‌ریان بێ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندبووبن.
كارۆل بۆیه سه‌رله‌نوێ داواكه‌ی به‌رزكردووەته‌وه چونكه تره‌مپ نكۆڵی له‌و سكاڵایه دەکات. مانگی رابردوو وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكی له رێگه‌ی حكومه‌تی فیدرالییه‌وه خۆی هه‌ڵقورتانده ناو داواكه‌یه‌وه نه‌ك له‌سه‌ر داوای تره‌مپ، به‌ڵام رۆژی 25ی تشرینی یه‌كه‌م مرافه‌عه‌یه‌كی زاره‌كی له‌نێوان پارێزه‌ره‌كه‌ی كارۆل و وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مەریكی دروستبوو به‌و پێیه‌ی وه‌زاره‌تی داد دۆسییەکانی گرتووەته ده‌ست.
به‌كورتی لێره‌دا ئه‌وه گرنگه، چۆن كارۆل و ئه‌و ژنانه‌ی دیكه به‌ركه‌وتنیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ تره‌مپ-دا.
كارۆل تاكه ژنه كه له‌نێو ئه‌و 19 ژنه‌دا تره‌مپ تۆمه‌تبار ده‌كات كه دەستدرێژی سێکسی كردووه‌تە سەری. وێرای ئه‌وه‌ی له به‌ڵگه‌ی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ ئیڤانا تره‌مپ-دا، ساڵی 1990 تۆمه‌تباره به ده‌ستدرێژی سێكسی، به‌ڵام تره‌مپ له‌و كاته‌دا ره‌تیكردووەته‌وه.
هه‌روه‌ها جیل هارس پسپۆری مەیکئەپ، كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌بووه، ساڵی 1997 داوایه‌كی تۆماركرد له‌سه‌ر تره‌مپ، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك پاشه‌كشێی به داواكه‌ی كرد، دواتر ساڵی 2016 له‌داواكه‌ی تێهه‌ڵچووه‌وه.
رۆژنامه‌ی یۆ ئێس توده‌ی ده‌قی ساتی به‌ركه‌وتنی تره‌مپ-ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه بڵاوكردووەته‌وه:
1-ئێ جین كارۆل- 1996-نووسه‌ر:"دواهه‌مین جار تره‌مپ، چاكه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌ند و زنجیری پانتۆڵه‌كه‌ی كرده سه‌رم و ده‌ستدرێژی سێكسی كرده سه‌رم بێ ئه‌وه‌ی هیچم پێبكرێت".
2-ناتاشا ستاینۆڤ-2005-په‌یامنێری گۆڤاری خه‌ڵك: "ئێمه به‌ره‌و ژووره‌كه ئه‌ڕۆیشتین. تره‌مپ ده‌رگاكه‌ی داخست به‌سه‌ر ئێمه‌دا. من ئاوڕمدایه‌وه. پاڵی پێوه‌نام به‌ره‌و دیواره‌كه و لێوه‌كانی له لامل و قورگم توند كرد".
3-سومێر زێرڤۆس- 2007- پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ئه‌پرێنتس: "تره‌مپ ده‌می له لێوه‌كانم توند كرد، وتی ده‌مت بكه‌ره‌وه، سه‌ره‌تا ماچی كردم، دواتر ده‌ستی برد بۆ سنگم و توند سنگی گرتم".
4-جێسیكا دراكێ-2006- ئه‌كته‌ر: "ئێمه ژووره‌كه‌مان هاوبه‌ش بوو، ئه‌و شه‌وه من بیرمه تره‌مپ بیجامه‌یه‌كی له‌پێكرد و به‌ره‌و رووم هات. منی ماچ كرد به جۆره‌ها شێوه. ئه‌و به‌هێز بوو ته‌واو جه‌سته‌ی كێشا به‌سه‌رمدا تا بێهۆش بووم له‌به‌رده‌ستی".
5-جۆلێت هۆدی-2005- كارمه‌ندی فۆكس نیوز: "بانگهێشتی كردم بۆ نانی نیوه‌ڕۆ له تره‌مپ تاوه‌ر، ته‌نیا هه‌ردووكمان بووین. ئه‌و ویستی ماڵئاواییم لێبكات له ئه‌سانسۆره‌كه له‌كاتێكدا كوڕه سكرتێره‌كه‌شی وه‌ستابوو. له‌گه‌ڵم هاته ناو ئه‌سانسۆره‌كه. له‌ناو ئه‌سانسۆره‌كه ده‌ستی كرد به مژینی لێوه‌كانم. من زیاتر رێگەم نه‌دا".
6-ریشێل كرۆكس-2005- فه‌رمانبه‌ری پبَشوازیكاری كۆمپانیای تره‌مپ: "تره‌مپ ماچی كردم، راسته‌وخۆ ده‌می خسته ده‌ممه‌وه، زۆر تامه‌زرۆی من بوو، من بێزار بووم له بیركردنه‌وه لەو".
7- جێنێفێر مۆرفی- 2005- شاجوانی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا: "به‌دوامدا هاته ناو ئه‌سانسۆره‌كه. من وتم: خوات له‌گه‌ڵ، من بیرمده‌كرده‌وه كه‌چی له‌ناكاو باوه‌شی پێداكردم، كاتێك منی راكێشا به‌ره‌و رووی خۆی ده‌ستمان كرد به گۆڕینه‌وه‌ی ماچ، منیش حه‌زم لێ‌بوو.. ئه‌مه بوو به كلیلی په‌یوه‌ندی".
8-كاسی هێلێر-1997- فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی:"ده‌ستی گرتم، راكێشام بۆ لای خۆی، ده‌ستی كرد به ماچكردن و به‌دوایدا شتی تر روویدا".
9-تێمبل تاگارت ماكدۆیل-1997-پێشبڕكێكارێكی شاجوانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا: "له‌و كاته‌دا كه تره‌مپ ئاوڕی لێدامه‌وه له‌هۆڵه‌كه‌دا، ده‌ستی خسته سه‌رشانم و به‌ره‌و خۆی بردم و ماچی كردم و ده‌ستی به‌ناو سنگمدا گێڕا".
10- جێسیكا لیدس-1980-ژنه‌بازرگانی نیویۆرك: "ده‌ستی وه‌ك هه‌شت په‌ل وابوو. ده‌ستی گه‌یانده هه‌موو شوێنێكی جه‌سته‌م".
11-نینی لاكسۆنن-2006- شاجوانی پێشووی فنله‌ندا: "تره‌مپ لای راستی من وه‌ستا و له‌پڕ ئه‌و هه‌موو گیانی منی به‌خۆیه‌وه نوساند، به‌راستی منی به‌خۆیه‌وه گووشی، من سڵه‌میمه‌وه و بیرمكرده‌وه، ئه‌وه چی بوو روویدا؟".
12- ئه‌لفا جۆنسۆن-2016- فه‌رمانبه‌ری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی كه‌مپینی 2016ی كۆمارییه‌كان: "هه‌وڵمدا ده‌ربازبم لێی، ویستم هه‌نگاوێك بنێم له ژیانم. من نه‌نووستم، به‌یانی کاتژمێر چوار هه‌ستام و سه‌یری هه‌واڵه‌كانم كرد، هه‌ستم به گوناه كرد".
13-جێل هارس-1993- هونه‌رمه‌ندی مەیکئەپ: "پاڵی پێوه‌نام رووه‌و دیواره‌كه، ده‌ستی گێڕا به هه‌موو لەشمدا. ویستی جله‌كانم له‌به‌ر داكه‌نێت. من له رووی فیزیكییه‌وه به‌رگریم كرد و پێموت: چی ئه‌كه‌یت؟ بوه‌سته!".
14-میندی ماك جلیفری-2003- فۆتۆگرافه‌ری كۆمپانیا: "له‌ناكاو من له خه‌ڵوه‌تدا بووم، من هه‌ستم كرد گیانم رفێنراوە، ئه‌ویش دوای كه‌وتنێكی كه‌م. من سه‌یری ئه‌ولاو ئه‌ولای خۆم كرد ئه‌وه دۆناڵده له ته‌نیشتمه‌وه. من هه‌ستام و بازێكمدا و ویستم ده‌رباز بم و جارێكی تر نه‌یبینمه‌وه، به‌ڵام هه‌ر به‌دوامه‌وه بوو".
15- كارینا فێرجینا-1998- راهێنه‌ری یۆگا: "ده‌ستی گێرا به سنگی راستمدا، من تووشی شۆك بووم".
16-كاساندرا سیرلس-2013-شاجوانی پێشووی واشنتن "ده‌شێت تره‌مپ نه‌یه‌وێت ده‌رباره‌ی ئه‌و چیرۆكه بدوێم كه ئه‌وكاته روویداوه، به‌ڵام ئه‌و هه‌میشه گیانی منی بردووه به تایبه‌تی ئه‌و شه‌وانه‌ی كه له هۆتێله‌كه بانگهێشتی ده‌كردم".
17-كارێن جۆهانسۆن- 1997- كارمه‌ندی یانه‌ی شه‌وانی نیویۆرك: "كاتێك ئه‌و وتی: شتێك هه‌یه، منی به‌ره‌و لای خۆی كێش كرد، سه‌ری بردم بۆ لای خۆی، كاتێك منی له‌گه‌ڵ خۆی پاڵ پێوه‌نا به‌ره‌و ئه‌و فه‌رشه چنراوه‌ی به دیواره‌كه‌دا هه‌ڵواسرابوو. منی له‌گه‌ڵ خۆی برد".
18-ئیمی دۆریس-1997- له‌پاڵه‌وانی ئه‌مه‌ریكای تێنسی كراوه: "ده‌ستی گێڕا به هه‌موو جه‌سته‌مدا، به سنگمدا، به‌دواوه‌مدا، به هه‌موو شوێنێكمدا. ده‌می له گه‌ردن و لێوم تووندكرد. هه‌ستمكرد گه‌مارۆدراوم".
19-كربستن ئه‌ندرسن-1990- یه‌كێك له ناودارەکانی یانه‌ی شه‌وانی نیویۆرك: "دواهه‌مین شت كه زانیم ده‌ستێك له دواوه له‌ناو ته‌نوره‌كه‌مدایه و من به سانایی ده‌سته‌كه‌م دوور خسته‌وه. كه ئاوڕمدایه‌وه سه‌یرمكرد و ناسیمه‌وه ئه‌وه دۆناڵد تره‌مپ-ە".
k24 -
