ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: عێراق و سووریا مەترسیدارترین وڵاتن بۆ كاری ڕۆژنامەوانی
ڕوژنامەی "میدڵ ئێست مۆنیتەر"ی ئەمریكی ڕاپۆرتێكی تازەی لیژنەی پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووسان لە نیۆریۆكی بڵاو كردووەتەوە، لە راپۆرتەكەدا هاتووە عێراق و سووریا بۆ چوارەم ساڵ لە ڕیزبەندیی 10 وڵاتی جیهاندا گونجێندراون كە بۆ كاری ڕۆژنامەوانیی مەترسیدارن و لەسەرەتای ساڵەوە تاكوو ئێستا 20 رۆژنامەنووس لەو دوو وڵاتە كوژراون و لێكۆڵینەوەش لەسەر كۆژرانیان نەكراوە.
ڕوژنامەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێت هەر یەك لە عێراق و سووریا لە لیستی 10 وڵاتە مەترسیدارەكانی جیهانن بۆ ڕۆژنامەنووسان.
بەپێی ئامارێكیش كە ڕۆژنامەكە لە لیژنەی پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووسان وەری گرتووە، لە ساڵی 1992 تاكوو ئێستا هەزار و 386 ڕۆژنامەنووس لە جیهاندا كوژراون و هەزار و 772 ڕۆژنامەنووسیش زیندانی كراون.
باسنيوز
