دۆناڵد ترەمپ: لە ئەمریکا ئازادی بۆ رۆژنامەنووسان نییە
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە لە وڵاتەکەیدا، ئازادی بۆ رۆژنامەنووسان نییە.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، لە دوو هەفتەی رابردوودا، لە گەندەڵییەکانی دەزگا راگەیاندنەکانی وڵاتەکەی تێگەیشتووە.
دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، لە ئەمریکا ئازادی بۆ رۆژنامەنووسان نییە، ”تەنیا شاردنەوەی راستییەکان و بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ هەیە“.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە پێویستە ماددەی 230 لە دەستووری ئەمریکا هەڵبووەشێندرێتەوە، کە تێیدا هاتووە، کۆمپانیاکانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بەرپرسیار نین لە بڵاوکردنەوەی بابەتەکان تێیدا لەلایەن خاوەن هەژمارەکان.
ئەو بڕگەیە لە ساڵی 1996 بە ناوی (یاسای ئادابی پەیوەندییەکان) خرایە ناو ماددەی 230ـی دەستووری ئەمریکا.
باسنیوز
