لە شەڕی قەرەباغ زیاتر لە 130 هەزار كەس ئاوارەبون
رێكخراوی یونسێف لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی شەڕو پێكدادانەكانی ئەم دواییەی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە هەرێمی قەرەباغ، تاكو ئێستا زیاتر لە 130 هەزار كەس ئاوارەبون.
راشیگەیاندوە، بەهۆی هێرشەكانەوە 76 خوێندنگە، داينگەيەك و نەخۆشخانەيەكى لەدايكبونی منداڵان زيانيان بەركەوتوە، ئەمە جگە لە توشبونی ژمارەیەكی زۆر لە منداڵانی ناوچەكانی شەڕ بە نەخۆشی دەرونی بەهۆی هێرشە موشەكییەكانەوە.
هەرێمی قەرەباغ كە لە روی جوگرافییەوە لە چوارچێوەی خاكی ئازەربایجاندایە بەڵام زیاتر لە 95٪ی دانیشتوانەكەی ئەرمەنین، ناوچەیەكی جێناكۆكی نێوان ئەرمەنییەكان و ئازەرییەكانە، هەرێمەكە لەلایەن ئەرمینیاوە پشتیوانی دەكرێت و ئازەربایجانیش وەك ناوچەیەكی داگیركراو ناوی دەبات و داوا دەكات بخرێتەوە ژێر دەسەڵاتی وڵاتەكەی.
خەندان
