دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 44 ملیۆن و 702 هەزار و 865 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێجشەممە 29-10-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، بەریتانیا، مەکسیک، پیرۆ، باشووری ئەفریقیا، ئیتاڵیا، ئێران، چیلی، ئەڵمانیا، عێراق، بەنگلادیش، ئەندەنووسیا فلیپین، تورکیا، بەلجیکا، ئۆکرانیا، سعودیە، پاکستان، هۆڵەندا، ئیسرائیل، پۆڵەندا، چیک، کەنەدا، رۆمانیا، مەغریبی عەرەبی، ئیکوادۆر، نیپاڵ، بۆلیڤیا، سویسرا، قەتەر، پەنەما، ئیمارات، پورتوگال، دۆمەنیکا، کوێت، سوید، عومان، کازاخستان، میسر، کۆستەریکا، گواتیمالا، یابان بیلاڕووس، هیندۆڕاس، ئەسیوپیا، ڤەنزوێلا، نەمسا و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 32 ملیۆن و 396 هەزار و 332 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 179 هەزار و 544 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.






باسنیوز
Top