هاوسه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ هێرشده‌كاته سه‌ر بایدن و داوایه‌كیش ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات
میلانیا تره‌مپ له وتارێكدا بۆ هاوڵاتیان رایگه‌یاند، "دۆناڵد تره‌مپ شه‌ڕڤانه، ئه‌م وڵاته‌ی خۆشده‌وێت و هه‌مو رۆژێك شه‌ڕتان بۆ ده‌كات".
سه‌رۆك له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رۆك له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كه ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره له‌مێژودا سه‌رۆك به‌وجۆره له‌په‌یوه‌ندیدابێت له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان، پێویسته متمانه بده‌نه‌وه به تره‌مپ بۆ كۆشكی سپی و تاوه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌ستیپێكردوه و بۆ وڵاته‌كه‌مان ته‌واوی بكات و بیگه‌یه‌نێته ئه‌نجام.
بایدنی تۆمه‌تباركرد به چاندنی ترس و ئاژاوه له‌نێوان ئه‌مریكیه‌كان و زیانگه‌یاندن به به‌ها ته‌قلیدیه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان
میلانیا تره‌مپ هێرشیكرده سه‌ر جۆ بایدن كاندیدی سه‌ر دیموكراته‌كان و ركابه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی و به "سۆسیالیست" وه‌سفیكرد و تۆمه‌تباریشیكرد به چاندنی ترس و ئاژاوه له‌نێوان ئه‌مریكیه‌كان و زیانگه‌یاندن به به‌ها ته‌قلیدیه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان.
ویلایه‌تی بنسلڤانیا یه‌كێكه له‌و ویلایه‌تانه‌ی كه ده‌بێته یه‌كلاكه‌ره‌وه پۆستی سەرۆکی ئەمریکا بردنه‌وه‌ی لەلایەن یەکێک لە دۆناڵد تره‌مپ، کاندیدی کۆماریەکان و جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان.
خەندان
