فڕەنسا بۆ بۆ تورکیا: دەست لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەمان وەرمەدەن

 فڕەنسا بۆ بۆ تورکیا: دەست لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەمان وەرمەدەن
وەزیری ناوخۆی فڕەنسا رایگەیاند، نابێت تورکیا دەست لە کاروباری ناوخۆی فڕەنسا وەربدات.

جێراڵد دارمەنین، وەزیری ناوخۆی فڕەنسا دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد بایکۆتی کاڵای فڕەنسی بکەن، ریگەیاند، "ئەمە دەبێت هەر یەکێک لە ئێمە شۆک بکات کە هێزە بیانییەکان دەست لە کاروبار و ئەو روداوانە وەردەدەن کە لە ناو فڕەنسا ڕودەدەن".

وتەکانی وەزیری ناوخۆی فڕەنسا ئاماژە بو بۆ وڵاتی پاکستان و تورکیا کە پەرلەمانتارەکانیان پرۆژە یاسایەکیان پەسەندکرد، کە تیایدا داوا لە حکومەت دەکرێت نوێنەری وڵاتەکەیان لە فڕەنسا بکێشننەوە.

نابێت تورکیا دەست لە کاروباری ناوخۆی فەرەنسا وەربدات

وەزیری ناوخۆی فڕەنسا ئەوەشی وت، "نابێت تورکیا دەست لە کاروباری ناوخۆی فەرەنسا وەربدات".

وتەکانی ئەردۆغان دوای ئەوە هات کە ژمارەیەک کاریکارتێری پێغەمبەری ئیسلام لە رۆژنامەکانی ئەو وڵاتە بڵاوبوەوە، کە لە ناوخۆی وڵاتەکە و وڵاتانی دیکەی ئیسلامی کاردانەوەی لێکەوتەوە.

داوایان لە یەکێتی ئەوروپا کردوە لەکۆبونەوەی لوتکەی داهاتو هەنگاوەکانی دژی تورکیا تاوتوێبکرێت و بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە

لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی میدیاکانی فڕەنسا، دوای هێرشەکانی رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا دژبە ئیمانوێل ماکرۆن و وروژاندنی جیهانی ئیسلامی لەدژی وتەکانی، دوێنێ سێشەممە فرانک ریستەر وەزیری بازرگانی فڕەنسا رایگەیاند، داوایان لە یەکێتی ئەوروپا کردوە لەکۆبونەوەی لوتکەی داهاتو هەنگاوەکانی دژی تورکیا تاوتوێبکرێت و بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتیشی، لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی ئەوروپا بڕیاردەدرێت لەبارەی بەهێزکردنی باڵانس لەگەڵ تورکیا بۆئەوەی باشتر بەرگری لەبەرژەوەندییەکان و بەها باڵاکانی ئەوروپا بکەین.

بەهۆی لێدوانەکانی دژی ئاینی ئیسلام، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، ماکرۆن کێشەی دەرونی هەیە و پێویستە چارەسەری بۆبکرێت، ئەوەش بەنزینی کرد بە ئاگری پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دو وڵاتەدا کە بەهۆی پرسی رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاستەوە کێشەی گەورەی بۆ دروستبوبو.






خەندان
Top