ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 44 ملیۆن کەس تێپەڕی

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 44 ملیۆن کەس تێپەڕی


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 44 ملیۆن و 185 هەزار و 498 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ چوارشەممە 28-10-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، بەریتانیا، مەکسیک، پیرۆ، باشووری ئەفریقیا، ئێران، ئیتاڵیا، چیلی، ئەڵمانیا، عێراق، بەنگلادیش، ئەندەنووسیا، فلیپین، تورکیا، ئۆکرانیا، بەلجیکا، سعودیە، پاکستان، هۆڵەندا، ئیسرائیل، چیک، پۆڵەندا، کەنەدا، رۆمانیا، مەغریبی عەرەبی، ئیکوادۆر، نیپاڵ، بۆلیڤیا، قەتەر، پەنەما، ئیمارات، سویسرا، دۆمەنیکا، پورتوگال، کوێت، سوید، عومان، کازاخستان، میسر، گواتیمالا، کۆستەریکا، یابان ، هیندۆڕاس، بیلاڕووس، ئەسیوپیا، ڤەنزوێلا، نەمسا و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 32 ملیۆن و 121 هەزار و 739 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 172 هەزار و 438 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.







باسنيوز
Top