فەڕەنسا هاووڵاتیانی خۆی لە توركیا ئاگادار دەکاتەوە

فەڕەنسا هاووڵاتیانی خۆی لە توركیا ئاگادار دەکاتەوە


باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە توركیا، ئەمڕۆ سێشەممە داوای لە هاووڵاتیانی فەڕەنسا کردووە لە شارەكانی توركیا، بە هیچ شێوەیەك نەچنە شوێنی قەرەباڵغی و نەچنە ئەو شوێنەی كراوەیە و گردبوونەوەی تێدایە، چونكە ئەگەری زۆرە پەلامار بدرێن.

باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە توركیا، لەڕێگەی سۆسیال میدیاوە پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و داوای لە هاووڵاتییەكانی كردووە لە توركیا، زۆر وریاییەوە هەڵسوکەوت بکەن، چونكە ئەگەری زۆرە پەلامار بدرێن، هەروەها داوایان لێ دەكات نەچنە شوێنی قەرەباڵغی.

ئەم ئاگاداركردنەوەیەی باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە توركیا دوای ئەوە هاتووە، كە بەهۆی بڵاوكردنەوەی كاریكاتێری پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە باڵاخانەیەكی پاریس، گرژی لە نێوان رەجەب تەییب ئەرۆدغان و ئیمانوێل ماكرۆن هەردوو سەرکۆماری تورکیا و فەڕەنسا دروست بووە و هەردوو وڵات داوایان لە هاووڵاتیانیان كردووە بایكۆتی كاڵای یەكتری بكەن.











باسنیوز
Top