سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا: ئاماده‌ین بۆ سازشی تاڵ، به‌ڵام خۆڕاده‌ستكردن ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
"باشینیان" له رێی په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا گوتی: ده‌مه‌وێت هه‌موو لایه‌ك ئه‌و راستییه بزانن، كه ئازه‌ربیجان چاره‌سه‌ری مامناوه‌ندی له پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌ی قه‌ره‌باغ قبووڵ نییه. به‌ڵكو ده‌یه‌وێت ئێمه خۆمان راده‌ستیی بكه‌ین. ئێمه‌ش ئاماده‌ین سازشی تاڵ بكه‌ین، به‌ڵام گه‌لی ئه‌رمه‌ن هیچ كاتێك ئاماده نییه خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه".
له باره‌ی ئاگربه‌ستیشه‌وه، "باشینیان" گوتی: ئاگربه‌ست وه‌ك پێشتر نه‌ماوه، لایه‌نی ئازه‌ربیجانی به‌رپرسه له به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان".
k24 -
