سعودیە: بەردەوامین لە بایکۆتی کاڵا تورکییەکان

سعودیە: بەردەوامین لە بایکۆتی کاڵا تورکییەکان


سەرۆکی ئەنجوومەنی ژوورە بازرگانییەکانی شانشینی عەرەبستانی سعودیە رایدەگەیەنێت، کە بەردەوامن لە بایکۆتی کاڵا و بەرهەمە تورکییەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە 26-10-2020، عەجلان ئەلعەجلان، سەرۆکی ئەنجوومەنی ژوورە بازرگانییەکانی سعودیە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، ”سەرکردایەتیی و وڵاتەکەمان هێڵی سوورن و بەرگرییان لێدەکەین“.

عەجلان ئەلعەجلان هەورەها رایگەیاندووە، سەرەڕای هەوڵەکانی تورکیا بۆ راگرتنی بایکۆتی کاڵا تورکییەکان لە سعودیە، هێشتا هاووڵاتییانی سعودیە درێژە بەهەڵمەتە دەدەن.

دوای کوشتنی جەمال خاشقچی، نووسەری سعودی لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ لە مانگی 10ـی 2018، کە حکوومەتی تورکیا محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیەی بە دەست هەبوون لە کوشتنەکە تۆمەتبار کرد، سعودیە. بایکۆتی کاڵا تورکییەکانی کرد.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی خراپیی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و ریاز، رەوتی ئیخوان موسلیمینە، کە سعودیە خستوویەتییە او لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆماری تورکیاش خۆی وەک رێبەری رەوتەکە هەژمار دەکات.








باسنيوز
Top