ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 43 ملیۆن کەس تێپەڕی
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 43 ملیۆن و 272 هەزار و 380 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە 26-10-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، فەرەنسا، ئەرجەنتین، ئیسپانیا، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، پیرۆ، بەریتانیا، باشووری ئەفریقیا، ئێران، ئیتاڵیا، چیلی، عێراق، ئەڵمانیا، بەنگلادیش، ئەندەنووسیا، فلیپین، تورکیا، سعودیە، ئۆکرانیا، پاکستان، ئیسرائیل، هۆڵەندا, بەلجیکا، چیک، پۆڵەندا، کەنەدا، رۆمانیا، مەغریبی عەرەبی، ئیکوادۆر، نیپاڵ، بۆلیڤیا، قەتەر، پەنەما، ئیمارات، دۆمەنیکا، کوێت، پورتوگال، عومان، سوید، کازاخستان، سویسرا، میسر، گواتیمالا، کۆستەریکا، یابان، ئەسیوپیا، هیندۆڕاس، بیلاڕووس، ڤەنزوێلا و چین.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 31 ملیۆن و 568 هەزار و 308 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 159 هەزار و 478 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.
باسنيوز
