لە رۆژێکدا زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لە جیهان تۆمارکران
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماری نوێی تووشبووانی کۆرۆنای راگەیاند و دەڵێت، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا ئەمڕۆ زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لە جیهان راگەیێندراوە کە 465 هەزار و 322 تووشبووە.
بەپێی راگەیێندراوێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، تەنیا ئەمڕۆ شەممە شەش هەزار و 572 کەس بە کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە. هەروەها 465 هەزار و 322 تووشبووی نوێش تۆمارکراوە.
ئێستا ئەمریکا لە پێش هەموو وڵاتانی جیهانەوەیە لە تووشبوون بە کۆرۆنا و تاوەکو ئێستا 8 ملیۆن و 770 هەزار و 951 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 229 هەزار و 570 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها 5 ملیۆن و 705 هەزار و 323 کەس چاکبوونەتەوە.
دوای ئەمریکا وڵاتی هیندستان لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەیە و تاوەکو ئێستا 7 ملیۆن و 860 هەزار و 149 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 118 هەزار و 477 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە دوای ئەم دوو وڵاتەش هەریەکە لە بەڕازیل، رووسیا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، فەرەنسا، کۆڵۆمبیا، پێرۆ و مەکسیک دێن و لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەن کە زۆرترین تووشبووی کۆرۆنایان هەیە.
ئێرانیش لە پلەی 13ی ئەو وڵاتانەیە کە تووشبووی کۆرۆنای بەرزە و تاوەکو ئێستا 562 هەزار و 705 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 450 هەزار و 891 کەسیش چاکبوونەتەوە. هەروەها 32 هەزار و 320 کەس گیانیان لەدەستداوە.
کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش گەیشتووەتە 449 هەزار و 153 کەس. لەو ژمارەیە 60 هەزار و 376 کەس چارەسەر وەردەگرن و 433 کەسیش لەژێر چاودێری چڕدان. هەروەها تاوەژو ئێستا 378 هەزار و 209 کەس چاکبوونەتەوە و 10 هەزار و 568 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 68 هەزار و 44 تووشبووی تۆمارکراون کە 39 هەزار و 661 تووشبوو چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و 289 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
ئێستا کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان 42 هەزار و 745 هەزار و 971 کەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لە یەک ملیۆن و 152 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها 31 ملیۆن و 564 هەزار و 181 کەس تاوەکو ئێستا چاکبوونەتەوە.
rudaw -
