ئەردۆغان: پرۆسەی دروستکردنی دەوڵەتی تیرۆر لە سووریا خێراترکراوە

ئەردۆغان: پرۆسەی دروستکردنی دەوڵەتی تیرۆر لە سووریا خێراترکراوە
لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی رێکخستنەکانی لقی کایسەریی ئاکپارتی و کردنەوەی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە پارێزگاکە، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتارێکی پێشکێشکرد و تیشکی خستە سەر چەند بابەتێکی تایبەت بە رۆژەڤی تورکیا و ناوچەکە.

ئەردۆغان کە پێشتریش هەستیاریی تورکیای بەرامبەر بە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی پیشانداوە، ئەمجارە باسی لە خێرابوونی هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی لە رۆژئاوای کوردستان کرد.

ئەردۆغان ئەو دەوڵەتەی بە ''دەوڵەتی تیرۆر'' ناوبرد و جەختیکردەوە کە تورکیا ئەوەی لەدەستی بێت بۆ لەباربردنی پرۆسەکە ئەنجامیدەدات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە بەشێکی قسەکانیدا گوتی "لەم دواییانە دەبینین کە هەوڵی دروستکردنی پێکهاتەیەکی نوێی تیرۆر لە سووریا و نزیک سنوورەکانی عێراق خێرا بووە. با روونتر بیڵێم، واتا لەوێ هەوڵی دروستکردنی دەوڵەتێکی تیرۆر هەیە. بێ هیچ پێچ و پەنایەک، بە روونی دەیڵێم؛ تورکیا هەرگیز لە پاڵی سنوورەکانیدا رێگە بە دروستکردنی زۆنگاوێکی تیرۆری وەها و دەوڵەتێکی تیرۆر نادات. ئەوەی پێویستە ئەنجامی دەدەین و ئەم زۆنگاوە تیرۆرە وشکدەکەین".
rudaw -
Top