ئەفغانستان: لە یەک هەفتەدا ١٨٨ هاووڵاتیی سڤیل بوونەتە قوربانی
تاریق ئارین، لەمبارەوە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە، لە ماوەی یەک هەفتەدا گرووپی تاڵیبان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەفغانستان، ٣٥٦ هێرش و تەقینەوەی لەدژی خەڵک و هێزە ئەمنییەکان جێبەجێ کردووە.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ئاماژەی بەوەش داوە لە بەرامبەر ئەو هێرش و تەقینەوانەی تاڵیباندا لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا، ٤٠٣ چەکداری تاڵیبان کوژراون و ١٤٠ چەکداری دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان لەبارەی ئاماری کوژراو و برینداری هێزە ئەمنییەکان، هیچ زانیارییەکانی بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام هەفتەی ڕابردوو یەکێک لە خوێناویترین هەفتەکان بووە بۆ ئەو وڵاتە.
هەر لەمبارەوە ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی بڵاوی کردووەتەوە مانگی ڕابردووی زایینی لە ئەفغانستان ١٨٠ هاووڵاتیی سڤیلی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەست داوە و ٣٧٠ کەسیش بریندار بوون.
شەڕ و پێکدادانی نێوان گرووپی تاڵیبان و هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە کاتێکدایە زۆر تەشەنەیان کردووە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا هەردوو لایەن بە نێوبژیوانیی قەتەر و ئەمریکا لە دەوحە پایتەختی قەتەر گەڕێکی نوێی دانوستان و گفتوگۆیان بەمەبەستی ئاشتی و سەقامگیری و ئاگربەست دەست پێ کرد و تەنانەت هەردوولاش کۆمەڵێک لە بەندکراوانی یەکتریان ئازاد کرد، بەڵام هێرش و تەقینەوەکان نەوەستاون.
باسنيوز
