بانکی رەشید پێشینەیەکی دیکەی 20 ملیۆن دیناری دەدات

بانکی رەشید پێشینەیەکی دیکەی 20 ملیۆن دیناری دەدات


بانکی رەشید 20 ملیۆن دیناری دیکەی پێشینە (سولفە) بە هاووڵاتییانی عێراق دەدات.

ئەمڕۆ شەممە 24-10-2020 نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رەشید لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە ئەو پێشینەیەی ئەمجارە کچان و کوڕان دەگرێتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رەشید ئاماژەی بە مەرجەکان کردووە، کە بریتین لە؛

- گەنجەکە بێکار بێ و لە هیچ شوێنێک دانەمەزرابێ.

پێویستە داواکار بۆ وەرگرتنی پێشینە 20 ملیۆنییەکە پلانێک بۆ پرۆژەیەکی بچووک و ناسنامەی ژووری بازرگانیی بەغدای هەبێ، جگە لە کەفالەتی فەرمانبەرێک و گرێبەستی بەکرێگرتنی دوکانێک.

پێشتر لە رۆژی 21-10-2020، بانکی رەشید لە راگەیەندراوێکدا، رایگەیاندبوو، بڕی 10 ملیۆن دینار وەک پێشینە (سولفە) بەو کەسانە دەدات، کە دەیانەوێ هاوسەری دووەم بۆ خۆیان دیاری بکەن.

بانکی رەشید، بانکێکی حکوومیی بازرگانیی عێراقییە و لە ساڵی 1988 دامەزراوە. لقی لە کەرکووک و هەموو شارەکانی عێراقی فیدراڵ (جگە لە هەرێمی کوردستان)، هەیە.







باسنیوز
Top