35 پەرلەمانتارى عێراق بەرەیەکى نوێی سیاسییان راگەیاند
سونەکان بەرەیەکی نوێی سیاسییان بە بەشداری 35 پەرلەمانتارى عێراق پێکهێنا
بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی پێکهاتەی سونە و چەند پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ ئەمشەو لەبەغدا کۆبونەوە و بەسەرۆکایەتی ئوسامە نوجێفی، سەرۆکی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان، بەرەیەکی نوێی سیاسییان بە بەشداری 35 پەرلەمانتارى عێراق پێکهێنا.
جەخت دەکەنەوە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بەپارێزگاکان
لە بەشێکی راگەیەنراوی پێکهێنانی ئەو بەرەیەدا کە وێنەیەکی دەست خەندان کەوتوە باس لەوەکراوە، ئامانج لە پێکهێنانی ئەو بەرەیە هەوڵدانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەکاتێکدا خەڵک داوای رێکار دەکەن بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانیان، هەروەها جەخت دەکەنەوە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بەپارێزگاکان و بەشداری راستەقینە لە حکومڕانیدا.
خەندان
