ڕووسیا: هێرشیکی تیرۆریستی لە مۆسکۆ پووچەڵ کرایەوە

ڕووسیا: هێرشیکی تیرۆریستی لە مۆسکۆ پووچەڵ کرایەوە


دامەزراوەی ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا ئاشکرای کردووە لە شاری مۆسکۆ توانیویانە بۆمبێکی چێندراو پووچەڵ بکەنەوە کە ئامانجی تیرۆریستیی لە پشت بووە.

لەمبارەوە ئاژانسی (سپۆتنیک) بڵاوی کردووەتەوە دەزگای ئەمنیی ڕووسیا لە شاری مۆسکۆ کەسێکیان دەستگیر کردووە کە لەناو بینایەکی حکوومەتی سەرقاڵی دانانەوەی بۆمب بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دامەزراوەی ئەمنیی ڕووسیا کەسەکە هاووڵاتیی ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست و لەدایکبووی ١٩٩٩ بووە کە دەستگیر کراوە.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەو کەسە بە فەرمانی میلیشیا و گرووپە تیرۆریستییە نێودەوڵەتییەکان، بەتەما بووە لەناو باڵاخانەیەکی حکوومەتی لە مۆسکۆ تەقینەوە بکات.

تاکوو ئێستا شوێن و ئەوکاتەی کە بەتام بووە تێیدا تەقینەوە بکات، بە وردی ڕوون نەبووەتەوە و لێکۆڵینەوەی پۆلیسی مۆسکۆ لەمبارەوە بەردەوامە.









باسنيوز
Top