رۆیتەرز لە راپرسییەکدا ئاستی جەماوەری بایدن و ترەمپ لە ویلایەتە یەکلاییکەرەوەکان دەخاتەڕو
دەرکەوت 51%ـی بەشداربوان لە ویلایەتی فلۆریدا لەبەرژەوەندی کاندیدی دیموکراتەکان یەکلابونەتەوە
لەبەشێکی راپرسییەکەی دامەزراوەی رۆیتەرزدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوانەی بەشداربون لە راپرسییەکەدا کە لەنێوان رۆژانی 16 و 20 ئەم مانگە ئەنجامدراوە، دەرکەوت 51%ـی بەشداربوان لە ویلایەتی فلۆریدا لەبەرژەوەندی کاندیدی دیموکراتەکان یەکلابونەتەوە و 42%ـی بەشداربوانیش پشتیوانی دۆناڵد ترەمپ لە پارتی کۆمارییەکان دەکەن.
46%ی بەشداربوان پشتیوانی دۆناڵد ترەمپ دەکەن
ئاماژە بەوەشکراوە، لەراپرسییەکی دیکەدا کە هەمان دامەزراوە ئەنجامی داوە لە نێوان رۆژانی 14 و 20 ئەم مانگە ئەنجامەکەی بەم جۆرە بوە؛ 50%ـی بەشداربوان لە ویلایەتی فلۆریدا دەنگ بە بایدن دەدەن و 46%ی بەشداربوانیش پشتیوانی دۆناڵد ترەمپ دەکەن.
لە دەنگدانی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا ویلایەتەکانی ویسكۆنسن، پەنسلڤانیا، میشیگان، باکوری کارۆلینا، فلۆریدا و ئەریزۆنا رۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە یەکلاکردنەوەی ناوی ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆکی چوار ساڵی داهاتوی ئەمریکا.
3ی (تشرینی دوەم/11) هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ ساڵی 2020 دەکەوێتە 3ی (تشرینی دوەم/11)، بژاردەی سەرەکی لەنێوان دو کاندیددا دەبێت ئەوانیش دۆناڵد ترەمپ لە پارتی کۆماری و جۆ بایدن لە پارتی دیموکرات.
خەندان
