یەکێک لە خۆبەخشەکانی تاقیکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
ئاژنسی چاودێری تەندروستی بەرازیل بڵاویکردەوە، پیاوێکی تەمەن 28 ساڵ وەکو خۆبەخش تاقیکردنەوەی لەسەر کراوە بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی ئاسترازێنێکا کە دژی کۆرۆنایە، بەڵام ئەو کەسە گیانی لەدەستداوە.
تاوەکو ئیستا هیچ میدیایەکی فەرمی، زانیاری لەبارەی ئەو کەسە ئاشکرا نەکردووە.
ئەو کۆمپانیایەی ڤاکسینەکە بەرهەمدەهێنێت، بەریتانی و سوویدییە و لە ئێستادا لە قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەیە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، توێژینەوەکانیش لە بەرازیل، بەریتانیا و باشووری ئەفریقا ئەنجام دەدەرێن.
مانگی رابردوو، بەریتانیا بڕیاریدا ئەو تاقیکردنەوەیە رابگرێت چونکە یەکێک لە بەشداربووەکان تووشی نەخۆشی بوو بوو.
لە وەڵامی ئەمە، زانکۆی ئۆکسفۆرد دەڵێت، ڤاکسینەکە هیچ کێشەیەکی سەلامەتی نییە و بەداوداچوون دەکەن.
k24 -
