توێژینەوەیەک: کۆرۆنا بۆماوەی نۆ کاژێر لەسەر پێست دەمێنێتەوە
توێژینەوەکەی پزیشکانی ژاپۆنی لە جۆرناڵی (Clinical Infectious Diseases) بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی نۆ کاژێر بەشێوەیەکی چالاکانە لەسەر پێست دەمێنێتەوە.
لە توێژینەوەکەدا بەراوردێک کراوە لەنێوان مانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا لەسەر پێست و سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە بۆیان دەرکەوتووە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لەسەر پێست دەمێنێتەوە.
پزیشکان دەڵێن گرنگی دەستشوشتنی بەردەوام لەوەدایە ڤایرۆسەکە لەنێودەبات و سەرەنجام مەترسیی تووشبوونمان کەمدەکاتەوە.
rudaw -
