سعودیه‌ دوه‌م ژن بۆ پۆستێكی باڵا دیاریده‌كات

 سعودیه‌ دوه‌م ژن بۆ پۆستێكی باڵا دیاریده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مال بنت یه‌حیا معلمی له‌به‌رده‌م شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعودیه‌ سوێندی یاسایی خوارد، وه‌ك باڵیۆزین شانشیینی ئه‌و وڵاته‌ له‌ نه‌رویج دیاریكرا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ دوه‌ ژن له‌ سعودیه‌ كه‌ پۆستی باڵیۆز وه‌ربگرێت.

میدیای فه‌رمی سعودیه‌ بڵاویكرده‌وه‌، به‌ر له‌دو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، شازاده‌ ریما بنت به‌نده‌ر ئالسعود وه‌ك باڵیۆزی ریاز له‌ واشنتن ده‌ستبه‌كاربو، ئه‌مڕۆش ئه‌مال بنت یه‌حیا معلمی وه‌ك باڵیۆزی نوێی وڵاته‌كه‌ی له‌ نه‌رویج سوێندی یاسایی خوارد.

ئه‌مه‌ل معه‌لمی خوشكی عه‌بدوڵا معه‌لمی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سعودیه‌‌ له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌


میدیاكانی سعودیه‌ تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه‌ كه‌ " ئه‌مه‌ل معه‌لمی خوشكی عه‌بدوڵا معه‌لمی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سعودیه‌‌ له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌، هه‌روه‌ها پێشتر پۆستی له‌بواری په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌شقكردندا وه‌رگرتوه‌، له‌ به‌رگریكردنی مافه‌كانی ژنان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی سعودیه‌ رۆڵی به‌رچاوی هه‌بوه‌.







باسنيوز
Top