سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی: تا 10 ساڵی تر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چاك نابێت
سندقی نەختینەی نێودەوڵەتی راپۆرتێكی نوێی لەسەر دۆخی ئابووریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو كردووەتەوە، لە بەشێكیدا هاتووە كە دۆخی ئابووری ئەو وڵاتانەی داهاتیان لەسەر هەناردەكردنی نەوتە زۆر خراپتری بەسەردێت بە بەراورد لەگەڵ ئەو وڵاتانەی داهاتێكی بەدەر لە نەوتیان هەیە.
لە ڕاپۆرتەكە ئاماژەش بەوە دراوە كە بە هۆی ئەوەی نرخی نەوت بە بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو 40% دابەزیوە، پێشبینی دەكرێ هەژاری بە ڕێژەیەكی زۆر لەو وڵاتانە زیاتر بێت كە پشتیان بە داهاتی نەوت بەستووە.
لە كۆتای ڕاپۆرتەكەشدا هاتووە كە پەتای كۆرۆنا بە بەراورد لەگەڵ قەیرانەكانی پێشووتر، بە خێراترین پووكانەی ئابووری دادەنرێ لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.
باسنيوز
