سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بەهۆی كەمی مووچەوە واز لە پۆستەكەی دێنێت

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بەهۆی كەمی مووچەوە واز لە پۆستەكەی دێنێت
شئەمڕۆ سێشەممە میدیاكانی بەریتانیا بڵاویان كردەوە كە بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكە گلەیی لە كەمی مووچەكەی هەیە و بە نیازە بەهاری داهاتوو واز لە پۆستەكەی بێنێت.

پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا ئاشكرایان كردووە كە جۆنسۆن چەندین جار گلەیی لە كەمی مووچەكەی كردووە و گوتوویەتی ناتوانێ بەو مووچە كەمەوە بژیێت، كە ساڵانە دەگاتە 150 هەزار و 402 پاوەندی بەریتانی (نزیكەی 195 هەزار دۆلاری ئەمریكی).

ئەمەش لە كاتێكدایە كە جۆنسۆن بەر لەوەی ببێتە سەرۆك وەزیران، لە بەرانبەر نووسیتی گۆشەیەكی هەفتانەدا لە رۆژنامەی دەیلی تەلیگرافی بەریتانی، مانگانە 23 هەزار پاوەندی وەردەگرت.


لەمبارەیەوە رۆژنامەی (میرۆر)ی بەریتانی نووسیویەتی سەرۆك وەزیران دەیەوێ تەنها بۆ شەش مانگی تر لە پۆستەكەی بمێنێتەوە تا ئەو كاتەی بەریتانیا بە تەواوی لە یەكێتیی ئەورووپا دێنێتە دەرەوە و وڵاتەكەش لە كارەساتی تەندروستیی پەتای كۆرۆنا رزگاری دەبێت.













باسنيوز



Top