مێرکڵ یەکەم بابەتی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مستەفا کازمی دەخاتەڕوو
هەروەها داوای کرد، راوێژکاری ئەڵمانیا پشتیوانی ئاوەدانکردنەوەی شەنگال بکات و ئاماژەشی بە رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق کرد بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال.
تانریڤێردی راگەیاند، ئەنگێلا مێرکل لە وەڵامدا باسی لەوەکردووە، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەوە یەکەم بابەتیان دەبێت.
مێرکل ئاماژەی بەوەشکردووە، بابەتی ئێزدییەکان لە دڵیدایە و پشتیوانی خۆی دووپاتکردووەتەوە بۆیان.
لە درێژەی سەردانەکەی بۆ ئەوروپا، بڕیارە مستەفا کازمی، سبەی کاتژمێر 10:30 خولەک بەکاتی ئەوروپا و 11:30 خولەک بەکاتی کوردستان لەگەڵ مێرکل کۆببێتەوە.
k24 -
