فەرەنسا.. 11 کەس بە هۆی سەربڕینی مامۆستایەک دەستگیر کران
ئێوارەی رۆژی هەینی 16-10-2020، مامۆستایەکی وانەی مێژوو لە شارۆچکەی کۆنفڵان سان ئۆنۆرین لە باکووری رۆژئاوای پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لەلایەن کەسێکی توندڕەوەوە بە چەقۆ بەشێوەیەکی دڕندانە کوژرا و سەری بڕا.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، هێزە ئەمنییەکان تا ئێستا 11 کەسیان لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لەو کارەساتە، دەستگیر کردووە.
دەستگیرکراوەکان بریتین لە کەسوکاری بکوژەکە، کە دوای رووداوەکە خۆیشی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا، کەسوکاری قوتابییانی هاوڕێی بکوژەکە و هاوڕێیانی بکوژەکە.
دەسەڵاتدارانی فەرەنسا ناسنامەی بکوژەکەیان ئاشکرا کردووە، کە قوتابییەکی فەرەنسیی بە رەگەز چیچانییە و لە رووسیا لەدایک بووە.
باسنيوز
