ئەمریکا داوایەکی پوتین بۆ واژۆکردنی گرێبەستێک رەتدەکاتەوە
ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی روسیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، جیهان لە مەترسی ئەوەدایە کە بە پێداویستی ئەتۆمی کۆنتڕۆڵ نەکراو بمێنێتەوە، لەوبارەیەوە دەستپێشخەری کردوە بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ ئەوەی گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکەن لەسەر چەکە زۆر زیانبەخشەکان، بەڵام کۆشکی سپی رەتیکردوەتەوە رێکەتنی نوێ لەگەڵ روسیا بکات.
ئەو رەتکردنەوەیەی کۆشکی سپی لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکاتی ئەمریکادایە، کە نابێت وەڵامی هیچ داوایێکی روسیا بدەنەوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو رەتکردنەوەیەی کۆشکی سپی لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکاتی ئەمریکادایە، کە نابێت وەڵامی هیچ داوایێکی روسیا بدەنەوە، بەڵام جۆ بایدن، کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا زیاتر لەگەڵ ئەوەدایە کە گرێبەستەکان لەگەڵ روسیادا درێژبکرێنەوە.
کەرەستەکانی چەکی ئەتۆمی یاری نیە و دەبێت هیچ نەبێت رێککەوتنەکەی ئێستا بۆ ماوەی ساڵێک درێژ بکرێنەوە
پوتین باسی لەوەشکردوە، کەرەستەکانی چەکی ئەتۆمی یاری نیە و دەبێت هیچ نەبێت رێککەوتنەکەی ئێستا بۆ ماوەی ساڵێک درێژ بکرێنەوە و لەوکاتەدا گفتوگۆ بکرێت لەسەر رێککەوتنێکی نوێ، بەڵام جێهێشتنی کەرەستە ئەتۆمیەکان بەوجۆرە دەبێتە مەترسی بۆ هەمو مرۆڤایەتی.
ئەوەشی خستەڕو، "تاوەکو 4ی مانگی (شوبات/2) کاتمان هەیە و هیواخوازین دوای تەواوبونی هەڵبژاردنەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا گفتوگۆکان بەرەو باشی بڕۆن بێ گوێدانە ئەوەی کە کێ براوە دەبێت".
خەندان
