ئۆکرانیا ژمارەی پێوانەیی لە توشبون بە کۆرۆنا تۆماردەکات
لە دوێنێوە شەش هەزار و 410 کەس توشی کۆرۆنا بون
ئەنجومەنی ئاسایشی ئۆکرانیا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە دوێنێوە شەش هەزار و 410 کەس توشی کۆرۆنا بون و ژمارەکە لە دوێنێ هەینی زیاتربو کە 5 هەزار و 992 توشبو تۆمارکرابون.
پێنج هەزار و 517 کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە
تائێستا لە ئۆکرانیا 293 هەزار و 641 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون و پێنج هەزار و 517 کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
خەندان
