بەرازیل.. مردن بەهۆی کۆرۆنا سنوورەکانی تێپەڕاندووە
وەزارەتی تەندروستی بەرازیل بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 713 کەس لە بەرازیل بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها، 28 هەزار و 523 کەسیش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
زیاد لە پێنج ملیۆن حاڵەتی کۆرۆنا لە بەرازیل تۆمار کراوە و 153 هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
جیا لە مردن و قەیرانی تەندروستی، کۆرۆنا بەرازیلی دووچاری دۆخێکی ئابووری سەختیش کردووەتەوە.
بەگوێرەی دواین ئامارەکان، لە باشووری ئەمەریکا، بەرازیل گەورەترین قوربانی کۆرۆنایە و بەرپرسانی تەندروستیش داوا لە هاووڵاتیان دەکەن، پابەندی رێنماییەکان بن.
K24
