ئەكتەری میسڕی مەحموود یاسین كۆچی دوایی كرد

ئەكتەری میسڕی مەحموود یاسین كۆچی دوایی كرد
مەحموود یاسین، ئەكتەری میسڕی، ئەمڕۆ لە تەمەنی 79 ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14/10/2020، عومەر مەحموود یاسین، كوڕی ئەو هونەرمەندە، لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبووك، بڵاوی كردەوە مەحموود یاسین، ئەكتەری میسڕی بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە.

مەحموود یاسین، یەكێك لە ئەكتەرە بەناووبانگەكانی میسڕ بووە و بەشداریی چەندان كاری هونەری كردووە.







باسنيوز
Top