هه‌واڵگری ئه‌مریكا زانیاری له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت ئاشكراده‌كات
ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا ( FBI ) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، تا ئێستا له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه، له‌سه‌ر هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 4 ی ئابی له به‌نده‌ری به‌یروت.
نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا (FBI) له راپۆرتێكدا له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی به‌نده‌ری به‌یروت بڵاویكردوه‌ته‌وه، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مریكا نه‌گه‌یشتوه‌ته ده‌ره‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یروت.
پێویسته پرسیاری زیاتر له ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنان بكرێت وه‌ك لێكۆله‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، پێویسته پرسیاری زیاتر له ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنان بكرێت وه‌ك لێكۆله‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه.
وڵاتان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان خێرا بون بۆ ناردنی یارمه‌تی بۆ لوبنان دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه گه‌وره‌یه‌ی له به‌یروت كه به‌لایه‌نی كه‌م 158 كه‌س كوژران و 6 هه‌زار كه‌سی لێ بریندار بون.
ته‌قینه‌وه‌ی به‌نده‌ری به‌یروت له‌دوای كۆتایی جه‌نگی ناوخۆ ( 1975 - 1990 )ه‌وه ، خراپترین قه‌یرانی ئابوری لوبنان بوه، كه بوه هۆی وروژاندنی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری له 17 ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، به‌و هۆیه‌وه خواست و داواكاریه ئابوری و سیاسییه‌كان به‌رزبوه‌وه.
خه‌ندان
