راوێژكارێكی كازمی: دۆخه‌كه وه‌ك ئێستا بێت 10 ساڵی دیكه هه‌ڵبژاردن ناكرێت
عه‌بدولحسێن هنداوی، راوێژكاری مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، تا 10 ساڵی دیكه ناتوانین هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، نه‌ك له‌كاتی خۆیدا.
هێزی سیاسی هه‌یه هه‌وڵ ده‌دات هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مان تێكبدات
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزی سیاسی هه‌یه هه‌وڵ ده‌دات هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مان تێكبدات و له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام نه‌درێت، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به ناكۆكیه‌كی زۆردا تێده‌په‌ڕێت.
راوێژكاره‌كه‌ی كازمی پشتیوانی به‌شێك له ره‌خنه‌كانیشی گرت، كه له‌سه‌ر شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه و وتی، "ئێمه‌ش له‌گه‌ڵئه‌وه‌داین دادپه‌روه‌ری و پاكی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن په‌یوه‌سته به‌جێبه‌جێكردنی یاساكه‌وه".
خەندان
