هاوپه‌یمانی هێزه عێراقییه‌كان: ئه‌گه‌ری هه‌یه خراپتر له سیناریۆی 2003 دوباره‌بكرێته‌وه
ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا جبوری، سه‌ركرده هاوپه‌یمانی هێزه عێراقییه‌كان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، "ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌كاری بۆ ده‌ركردنی بڕیارێك ده‌كات له عێراق كه تا ئێستا نازانرێت ئه‌و بڕیاره یاخود ئه‌و شته چیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری زۆره به‌هه‌مانشێوه‌ی سیناریۆی 2003 له عێراق و بگره خراپتریش دوباره بكاته‌وه".
عێراق له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌ن و وڵاتێكی بیانی و كه‌نداوه‌وه هه‌وڵی به‌ئامانجگرتنی ده‌درێت
وتیشی، "عێراق له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌ن و وڵاتێكی بیانی و كه‌نداوه‌وه هه‌وڵی به‌ئامانجگرتنی ده‌درێت، به‌جۆرێكیش ده‌یانه‌وێت ئاڵۆزی زۆر له عێراقدا دروستبكرێت".
هه‌ندێك وڵات جموجوڵیان ده‌ستپێكردوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی عێراقه‌وه كارێك بكه‌ن له‌ناو لیستی سزاكانی ئه‌مریكا ده‌ربهێندرێن
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی هێزه عێراقیه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ وڵاتێك بهێنێت باسی لهوهكردوه، هه‌ندێك وڵات جموجوڵیان ده‌ستپێكردوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی عێراقه‌وه كارێك بكه‌ن له‌ناو لیستی سزاكانی ئه‌مریكا ده‌ربهێندرێن و پێش چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌ئێستاش چه‌ند هه‌نگاوێكیان له‌و روه‌وه ناوه.
خەندان
