کۆرۆنا زیانی گەورەی ئابووری بە ئەمریکا گەیاندووە
بە پێی هەواڵێك كە لە ماڵپەری (بلۆمبێرگ)ی ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە، دێفید كاتلر كە پێشتر وەزیری گەنجینەی ئەمریكی بووە، ڕایگەیاندووە كە كۆرۆنا زیانی ئابووری گەورەی بە ئەمریكا گەیاندووە و پێشبینی دەكرێت كۆی گشتی زیانەكان 16 تریلیۆن دۆلار بێت.
ماڵپەرەكە ئاماژەی بەوەداوە، ئەو زیانانەی كە پەتای كۆرۆنا بە ئەمریكا گەیاندوویەتی نزیكە لەو بڕەی پارەی كە ئەمریكا لە شەڕی عێراق و ئەڤغانستان خەرجیكرد.
ماڵپەرەكە ئەوەشی خستووەتە روو، كە لە چوار مانگی ڕابردوودا ئابووری ئەمریكا بە ڕێژەی لە 32% پوكاوەتەوە.
باسنيوز
