وادەی گەیشتنی 10 ملیۆن پێكوتەی كۆرۆنا بە عێراق ئاشكرا بوو
ئەمڕۆ سێشەممە 13/10/2020، د. وسام حوسێن، پسپۆڕی گشتیی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە لێدوانێكی مێدیاییدا ئاشكرای كرد، ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی كار لەسەر ئەوە دەكات كە لە كۆتایی ئەم ساڵدا پێكوتەی چینی یان بەریتانی بەسەر عێراقدا دابەش بكا.
ئاماژە بەوەش كرد، كە لە قۆناغی یەكەمدا بڕی 10 ملیۆن پێكوتە بە عێراق دەدرێ، كە نزیكەی چواریەكی دانیشتووانی عێراق دەكا، دوای سێ مانگیش لە قۆناغی یەكەم، 10 ملیۆن پێكوتەی دیكە بە عێراق دەگا، كە كۆی گشتی 20 ملیۆن پێكوتەیە.
ئەوەشی ئاشكرا كرد، كە ئەو پێكوتانە هیچ كاریگەرییەكی خراپ و لاوەكییان لەسەر جەستەی مرۆڤ نییە و ڕێژەی 79% ڕێ لە خراپبوونی تەندروستیی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا دەگرێ.
باسنیوز
