تره‌مپ: كۆرۆنام په‌ڕاند و پێشوازی له ژن و پیاوه جوانه‌كان ده‌كه‌م
پاش ئه‌وه‌ی تیمی پزیشكی كۆشكی سپی دڵنیاییان له چاكبونه‌وه و په‌ڕاندنی ڤایرۆسه‌كه‌دا، دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی كۆماریه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بانگه‌شه‌كردنی بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سه‌ره‌تای مانگی داهاتو ده‌ستپێكرده‌وه و له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له فلۆریدا رایگه‌یاند، هه‌ست به به‌هێزی ده‌كات و ئاماده‌یه پێشوازی له ژن و پیاوه جوانه‌كان بكات و ماچێكی گه‌وره‌یان بكات.
پێم ده‌ڵێن كه تۆ به‌رگریه‌كی باشت هه‌یه، نازانم ماوه‌ی چه‌نده
تره‌مپ وتیشی، "پێم ده‌ڵێن كه تۆ به‌رگریه‌كی باشت هه‌یه، نازانم ماوه‌ی چه‌نده، هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن، باشبونه‌كه‌م بۆ چوار چوار مانگه".
ره‌زامه‌ندیی ته‌واوی ده‌ربڕی له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌كه‌ی كۆشكی سپی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
سه‌رۆكی ئەمریکا هاوکات ره‌زامه‌ندیی ته‌واوی ده‌ربڕی له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌كه‌ی كۆشكی سپی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ره‌خنه‌ی توندیشی له‌دیموكراته‌كان گرت كه هاوڵاتیان له رێكاره‌كانی خۆپارێزی سارد ده‌كه‌نه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌شكرد، هیچ وڵاتێك له جیهاندا له ده‌ره‌نجامه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ڕوی ئابوری و له ناوچه‌كانی تری وه‌ك ئه‌مریكا باش نیه.
ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌ی كه له بنكه‌ی پزیشكیی سه‌ربازیی واڵته‌ر ڕید وه‌رمگرت، بۆ هه‌مو نه‌خۆشه‌كانی ئه‌و وڵاته دابینی ده‌كه‌م
باسیشی له‌و چاره‌سه‌رانه كرد كه له‌نه‌خۆشخانه وه‌ریگرتون و وتی، "ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌ی كه له بنكه‌ی پزیشكیی سه‌ربازیی واڵته‌ر ڕید وه‌رمگرت، بۆ هه‌مو نه‌خۆشه‌كانی ئه‌و وڵاته دابینی ده‌كه‌م، هه‌مو ئه‌و ده‌رمانانه‌ی دراون به‌من له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان دابه‌شی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌كه‌ین".
20ی ئه‌م مانگه، كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، دۆناڵ تره‌مپ به‌ده‌ست نیشانه‌كانی هه‌وكردنی كۆرۆنایه‌كی سوكه‌وه ده‌ناڵێنێت و بۆ چه‌ند ڕۆژێك له ناوه‌ندی پزیشكی سه‌ربازی نه‌ته‌وه‌یی "واڵته‌ر ڕید" له ماریلاند وه‌ك ڕێوشوێنێكی تایبه‌ت ده‌مێنێته‌وه.
خەندان-
