له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا هه‌شت ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاند
بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (سێشەممە 13/10/2020)، کۆی گشتیی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە هه‌شت ملیۆن و 37 ھەزار و 789 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ دووشەممە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، حه‌وت ملیۆن و 991 ھەزار و 998 کەس بوو.
تا ئێستا لە ئەمریکا 220 هه‌زار و 11 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ھەروەھا پێنج ملیۆن و 184 ھەزار و 615 کەسیش چاک بوونەتەوە.
باس‌نیوز
