ته‌ندروستی جیهان: رێگه‌دان به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بژارده‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه‌

ته‌ندروستی جیهان: رێگه‌دان به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بژارده‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه‌
سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند: ئەوەی کە باس لە دروستبوونی بەرگری گشتی دەکرێت بەرامبەر بە کۆڤید - ١٩ لەڕووی زانستیەوە کارێکی ژیرانە نیە و نابێ بیری لێ بکرێتەوە.

تێدرۆس ئه‌دهانۆم گێبریسۆس، سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان "WHO" گوتیشی: لە مێژووی تەندروستی گشتیدا نەبووە کە رێگه‌ به‌ ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسێکی مەترسیدار بدرێت و بە بیانووی دروستکردنی بەرگری گشتی، دەستەوەستان بین لەبەرامبەریدا.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، "رێگەدان بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی مەترسیدار لەکاتێکدا کە ھێشتا بەتەواوی لێی تێنەگەیشتووین، کارێکی ژیرانە نیە و نابێ وەك بژاردەیەك بیری لێبکرێتەوە".
k24 -
Top