خەڵاتی نۆبلی ئابووریی ٢٠٢٠ بە دوو ئابووریناسی ئەمریکی بەخشرا
بەپێی زانیارییەکانی ئەکادیمیای سوید، "پاوۆل ئار میلگرۆم و ڕابێرت ڤیلسۆن" دوو ئابووریناسی ئەمریکی، بەهۆی پێشکەوتن لە تیۆریی زیادکردنی ئاشکرا و دۆزینەوەی چوارچێوەی نوێ بۆ ئەو مەبەستە" بوونەتە خاوەنی خەڵاتی ئابووریی ئەمساڵ.
لە ڕۆژانی ڕابروودا لەلایەن ئەکادیمیای سویدەوە براوەکانی خەڵاتی نۆبلی پزیشکی، فیزیا، کیمیا و ئەدەبیات بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ئاشکرا کران.
خەڵاتی نۆبلی ئابووری ساڵی ٢٠١٩ بە "ئابهیجیت بانرجی" توێژەری هۆڵەندی و "ئەستر دۆفلۆ" توێژەری فەرەنسی – ئەمریکی و "مایکل کرمر" توێژەری بواری ئابووریی ئەمریکی بەخشرا.
باسنيوز
