تورکیا داوای کشانەوەی ئەرمینیا دەکات لەقەرەباغ

 تورکیا داوای کشانەوەی ئەرمینیا دەکات لەقەرەباغ

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، هاوتا روسییەکەی ئاگادار کردوە کە پێویستە ئەرمینیا لەناوچەی قەرەباغ بکشێتەوە.

سێرگی لافرۆڤی وەزیری دەرەوەی روسیای ئاگادارکردوە کە پێویستە ئەرمینیا لە ناوچە "داگیرکراوەکانی ئازەربایجان" بکشێتەوە


بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سکای نیوز، ئەمڕۆ دوشەممە مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، سێرگی لافرۆڤی وەزیری دەرەوەی روسیای ئاگادارکردوە کە پێویستە ئەرمینیا لە ناوچە "داگیرکراوەکانی ئازەربایجان" بکشێتەوە.

ئەرمینیا ئاگربەستی نێوان وڵاتەکەی ئازەربایجانی شکاندوە و لەهێرشەکانی بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی بەردەوامە


وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاند، ئەرمینیا ئاگربەستی نێوان وڵاتەکەی ئازەربایجانی شکاندوە و لەهێرشەکانی بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی بەردەوامە.

دوێنێ لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی روسیا و تورکیا داوایان لەئازەربایجان و ئەرمینیا کرد پابەندبن بە رێککەوتنی ئاگربەستی نێوانیان کە لەمۆسکۆ واژۆیان کردوە.

رۆژی هەینی رابردو، لەمۆسکۆی پایتەختی روسیا هەریەک لە ئازەربایجان و ئەرمینیا رێککەوتنێکیان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست واژۆکرد، چەند کاتژمێرێک دوای ئەو رێککەوتن هەریەک لە باکۆ و یەریڤان یەکترییان بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبارکرد.






خەندان
Top