دۆناڵد ترەمپ زانیاری نوێ لەبارەی دۆخی تەندروستی خۆی ئاشکرا دەکات

 دۆناڵد ترەمپ زانیاری نوێ لەبارەی دۆخی تەندروستی خۆی ئاشکرا دەکات
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بەتەواوی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ رزگاری بوە و ئامادەیە بۆ کارەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە کەناڵی فۆکس نیوزی راگەیاند، "لە ئێستادا، تەندروستی زۆر باشە و بەتەواوی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ رزگاری بوە و ئامادەیە بۆ کارەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن.

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەنجامدانی میتینگێک سەردانی ویلایەتی فلۆریدا بکات

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دوشەممە دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەنجامدانی میتینگێک سەردانی ویلایەتی فلۆریدا بکات و دواتریش رۆژانە لە یەک یان دو ویلایەتی دیکە میتینگ ساز بکات.

شەوی یەکی ئەم مانگە، ترەمپ توشبونی خۆی و هاوژینەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگەیاند و پاشان بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، دوای سێ رۆژ لە وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەی بەجێهێشت.






خەندان
Top