بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک لە ئاوەکانی توونس ١١ کۆچبەری ئەفریقی خنکان

بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک لە ئاوەکانی توونس ١١ کۆچبەری ئەفریقی خنکان
لانیکەم ١١ کۆچبەری ئەفریقی کە بەنیاز بوون بە پەڕینەوە لە دەریای سپیی ناوەڕاست خۆیان بگەیەننە ئیتالیا، لە ئاوەکانی دوورگەی "سەفاقس"ی توونس خنکاون.

ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە شەوی ڕابردوو گاردی ئەمنی لە ئاوەکانی کەناری توونس توانیویانە تەرمی هەشت ژن و سێ منداڵ لە ئاوەکانی نزیک دووگەری سەفاقس دەربهێنن کە هەموویان کۆچبەری ئەفریقی بوون.

بە گوتەی بەرپرسانی پۆلیسی توونس نزیکەی ٣٠ کەس سواری بەلەمێک بوون کە بڕیار بووە بیانگەیەنێتە دوورگەی "لامپدۆزا"ی باشووری ئیتالیا کەلە ئاوەکانی توونسدا نوقم بوون و تەرمی ١١ کەسیان دۆزراوەتەوە و هێشتا چارەنووسی ئەوانی دیکە دیار نییە.

ساڵی ڕابردوو تەنیا لە یەک حاڵەتدا ٩٠ کۆچبەری ئەفریقی دوای وەرگەڕانی یەختێک لە ئاوەکانی نزیک توونس، خنکان کە بە یەکێک لە ڕووداوە تراژیدییەکانی کۆچبەری دێتە ئەژمار.







باسنيوز
Top